ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ رۆیشتنی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول لە یانەکە یەکلابووەوە

Yariga App

یاریگا –

لە مێرکاتۆی هاوینە داروین نونێز ریزەکانی لیڤەرپوول بەجێدەهێڵێت، رۆیشتنی ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە لە ئانفێڵد یەکلابووەتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، داروین نونێز لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی لیڤەرپوول بەجێدەهێڵێت، لەوەتەی مانگی شوبات/فێبرایەرەوە ئەم بڕیارەی داوە و بڕیارەکەی خۆی ناگۆڕێت و لە مێرکاتۆی هاوینە ریزەکانی رێدز بەجێدەهێڵێت.

نونێز لەم وەرزە لەگەڵ لیڤەرپوول لە 42 یاری هەزار و 920 خولەک یاریی کردووە، 7 گۆڵ و 7 ئەسیستی کردووە، لە مێرکاتۆی زستانە نزیکبوو رووبکاتە ریزەکانی نەسڕی سعوودی، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە ئۆفەرەکەی نەسڕی رەتکردەوە.

هێرشبەرە 25 ساڵانەکەی لیڤەرپوول هاوینی 2022 لە بێنفیکای پۆرتوگاڵییەوە بەرامبەر 85 ملیۆن یۆرۆ روویکردە ریزەکانی رێدز، کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخی نونێز 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button