
یاریگا –
تا دێت دەنگۆكان دەربارەی كارلۆ ئانچێلۆتی و راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدرید لە دوای كرانە دەرەوەیان لە یارییەكانی چامپیۆنزلیگ زیاتر دەبێت.
ریال مەدرید لە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئارسیناڵ بوویەوە و لە هەردوو یاریی یانە ئینگلیزیەكە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەی لە یانە ئیسپانیەكە بردەوە. بەوەش ئارسیناڵ گەیشتە قۆناخی پێشكۆتایی و ریال مەدریدیش ماڵئاوایی كرد.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، چارەنووسی كارلۆ ئانچێلۆتی بە بردنەوەی لالیگا و جامی شاوە بەستراوە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەگەر ریال مەدرید نازناوی جامی شا و لالیگا بباتەوە ئەوە بێگومان ئانچێلۆتی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە بەردەوام دەبێت.
هەروەهاتۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانیلە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، کارلۆ ئانچیلۆتی زیاتر لە نەمانی لە ریال مەدرید نزیکترە، نەوەک لە مانەوەی لە یانە مەدریدییەکە، دوای کرانە دەرەوەی لە چامپیۆنزلیگ تەنیا یاریی کلاسیکۆ ماوە ببێتە فریادڕەسی راهێنەرە ئیتاڵییەکە.
رۆژی 26ـی ئەم مانگە، بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەیەک دەگەن، دواتر رۆژی 11ـی مانگی داهاتوو لە لالیگا بەیەک دەگەن کە بارسا بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ بە جیاوازیی چوار خاڵ لەپێشەوەی ریال مەدریدی دووەم دێت.