پریڤیوی یاریی ئینتەر میلان V بایرن میونشن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشن دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئینتەر میلان لە یاریگای جیۆزێپی میازای تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاری

یاریی چوون لە یاریگای ئالیانز ئارێنا بایرن میونشن میوانداری ئینتەر میلانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوندی یانەی میوان كۆتایی هات.
بایرن میونشن لە قۆناخی خول كۆمەڵەكاندا نەیتوانی لە هەشت یانەی سەرەتا بێت و بۆ گەیشتن بە قۆناخی شازدە لە یاریی پلەی ئۆفدا رووبەرووی سێڵتك بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 3-2 یارییەكەی بردەوە. لە قۆناخی شازدەشدا لە بایەر لیڤەركوزنی بردەوە.
لە بەرامبەردا ئینتەر میلان لە پلەی چوارەمی ریزبەندی راستەوخۆ خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە و لەو قۆناخەشدا رووبەرووی فاینۆرد بووەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 4-1 یارییەكەی بردەوە.
هەردوو یانە لە مێژوودا 10 جار رووبەڕوو بوونەتەوە 5 جار بایرن براوە بووە و ئینتەریش 4 یاریی و لە یەك یارییش یەكسان بوون.
لە رووبەرووبوونەوەكانی نێوانیان بایرن 14 گۆڵی كردووە، ئینتەریش 11 گۆڵ.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بایرن میونشن بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزان و بە بێ جەمال موسیالا، مانویێل نۆیەر، دایۆت ئۆپامیكانۆ ، ئالفۆنسۆ دەیڤز، هیرۆكی ئیتۆ رووبەرووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.
ئینتەر میلانیش بە بێ دومفرێس ، زیلینسكی و كاربۆنی رووبەرووی بایرن دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینتەر میلان
سۆمەر
پاڤارد، ئاچێربی، باستۆنی
دارمیان، بارێلا، چالهانئۆغلۆ، میختاریان، دی ماركۆ
تورام، لاوتارۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایرن میونشن
ئۆربیگ
لایمەر، كیم، دایەر، ستانیشیچ
كیمیچ، گۆرێتزكا
ئۆلیس، مولەر، سانێ
كەین