پریڤیوی یاریی ئاستۆن ڤیلا V پاریس سانجێرمان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمرۆ لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاستۆن ڤیلا لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سانجێرمان دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئاستۆن ڤیلا لە یاریگای ڤیلا پاركی تایبەت بە خۆی میوانم پاریس سانجێرمان بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاری

لە یاریی چووندا لە یاریگای پاریس سانجێرمان خاوەن ماڵ بە سێ گۆڵی دۆوی، كڤارا و مێندێس بەرامبەر بە تاكە گۆڵێكی مۆرگان رۆجەرز شكستی بە یانەی میوان هێنا.
یارییەكەی ئەمشەو دووەم رووبەرووبوونەوەی نێوان هەردوو یانەیە.
پاریس سانجێرمان لە قۆناخی خول – كۆمەڵەكان لە ریزبەندی 15 بوو نەیتوانی راستەوخۆ بگاتە قۆناخی شازدە و بە بردنەوەی لە برێست و دواتر لە قۆناخی شازدە لە لیڤەرپوولی بردەوە.
لە بەرامبەردا ئاستۆن ڤیلا لە قۆناخی خول – كۆمەڵەكاندا راستەوخۆ خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە و لەو قۆناخەشدا لە كڵەب بروجی بردەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئۆنای ئێمری بۆ ئەو یارییە تەنیا لە تواناكانی لیۆن بایلی بێبەش دەبێت.
لویس ئێنریكێش بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەرووی ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاستۆن ڤیلا
مارتینێز
كاش، كۆنسا، تۆرێس، دین
تێڵیمانس، كامارا
مەكگین، رۆجەرز، راشفۆڕد
واتكینس
پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان
دۆناروما
حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێندێس
ڤیتینیا، فابیان، نێڤێش
كڤارا، دێمبێلێ، دۆوی