ئاسیاگرنگترین

فەرمی؛ خێسوس كاساس لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی عێراق دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا خێسوس كاساسی ئیسپانی و راهێنەری هەڵبژاردەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

كاساس لە نۆڤێمبەری ساڵی 2022 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی عێراقی وەرگرت.

لە بەیاننامەكەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقدا هاتووە:

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەهۆی پێشێلكردنی یاساكان و پابەندبوونەكانی نێو گرێبەستەكە، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی خێسوس كاساس و یاریدەدەرەكانی رادەگەیەنێت.

ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای یاسای 14ی فیفا دەربارەی گواستنەوەی یاریزانان دراوە و فیفاش بەفەرمی لەوە ئاگادار كرایەوە، بەشێوەیەک كە مافە یاساییەكانی فیدراسیۆن لەبەردەم لایەنە پەیوەندیدارەكاندا بپارێزێت.

هەڵبژاردەی عێراق بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی كیشوەری ئاسیا دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button