کوردستان

بزانە یاریی پێش کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لە نێوان ئاکرێ و هەندرێن لەکام یاریگا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تیروپشک بۆ دەستنیشانکردنی یاریگا بۆ یاریی ئاکرێ و هەندرێن راکێشرا.

سێ شەممە ( 8ـی نیسانی 2025 ) بە ئامادەبوونی نوێنەری هەر دوو یانەی ئاکرێ و هەندرێن تیروپشک بۆ دەستنیشانکردنی یاریگا بۆ یاریی پێش کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان راکێشرا، بەپێی تیروپشکەکە یارییەکە لە یاریگای ئاکرێ دەکرێت و تا ئێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە.

هەندرێن بە سەرکەوتن بەرامبەر زانکۆی جیهان و ئاکرێش بە هۆی ئامادەنەبوونی چەمچەماڵ لە یاریگادا بە سەرکەوتن هەژمار کراو گەیشتنە قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە، هەر دوو یانەش وەرزی رابردوو لە یاریی کۆتایی بەرامبەر یەکتر یارییان کرد و هەندرێن سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بووە پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان.

یاریی دووەمی یاریی پێش کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لە نێوان زاخۆ و کفری دەبێت کە یارییەکە بەپێی یاسای پاڵەوانێتیەکە لە یاریگای زاخۆ دەکرێت، چونکە لە قۆناخی هەشت کفری لە یاریگای خۆی یاریی کردووە و بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر براوەبووە، زاخۆش لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە برایەتی بردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button