چامپیۆنزلیگگرنگترین
پێش ئەوەی سەیری یارییەکەی ئارسیناڵ و ریال مەدرید بکەی پێویستە ئەم راستییانە بزانی
10 راستی لەبارەی یارییەکەی ئارسیناڵ و ریال مەدرید لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

یاریگا –
ئەمشەو ئارسیناڵ و ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئیمارات لە لەندەن بەیەک دەگەن، بۆ ئەوەی پێش یارییەکە بەرچاوت لەبارەی رووبەڕووبوونەوەکە روون بێت، پێویستە ئەم راستییانە بزانی:
- ئارسیناڵ لەسەر ئاستی هەر پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا تاکە یانەیە لەم وەرزە لە 54 یارییدا 12 گۆڵی بە کۆڕنە تۆمارکردووە، لە هەمان کاتدا گەنەرز لەم وەرزە لە پرێمەرلیگ ٪42ـی گۆڵەکانی بە تۆپی جێگیر لێکراون.
- ریال مەدرید لەوەتەی وەرزی 2017/2018 یەکەمجارە لە وەرزێکدا پێنج گۆڵی بە کۆڕنە لێکراوە.
- گابریێل ماگالیش بەرگریکاری ئارسیناڵ کە بەهۆی پێکانەوە ئامادە نابێت و تاوەکو کۆتایی وەرز لە گەنەرز دادەبڕێت، لەکۆی دوایین 16 گۆڵەکەی یانەکەی بە کۆڕنە 14 گۆڵی لەلایەن بەرگریکارە بەڕازیلییەکەوە تۆمارکراون.
- ریال مەدرید بەرامبەر یانە ئینگلیزییەکان 26 بردنەوە و 16 یەکسان و 18 دۆڕانی تۆمارکردووە، مەدریدییەکان 94 گۆڵیان لە یانە ئینگلیزییەکان کردووە و 77 گۆڵیشیان لێکراوە.
- ئارسیناڵ بەرامبەر یانە ئیسپانییەکان 15 بردنەوە و 9 یەکسان و 16 دۆڕانی بەدەستهێناوە، گەنەرز 54 گۆڵی لە یانە ئیسپانییەکان کردووە و 52 گۆڵیشی لێکراوە.
- ئارسیناڵ لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ 2 بردنەوە و 6 دۆڕانی هەبووە.
- ئارسیناڵ لە دوایین 20 یاریی لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان لە یاریگای خۆی 15 بردنەوەی بەدەستهێناوە و تەنیا یەک یاری دۆڕاندووە.
- ریال مەدرید لە دوایین هەشت یاری بەرامبەر یانەکانی پرێمەرلیگ چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە سێ یاری دۆڕاوە و یارییەکەی دیکەش یەکسان بوون، کە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ مێرەنگی لە قۆناخی خول 2-0 بە رێدز دۆڕا.
- ئارسیناڵ لە دوایین حەفت یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تووشی هیچ شکستێک نەبووە، 3 بردنەوە و 4 یەکسانبوونی بەدەستهێناوە.
- ریال مەدرید چلەمین جارە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی دەکات، کە 33 بردنەوە و 6 دۆڕانی بەدەستهێناوە، مێرەنگی لەم قۆناخە لە دوایین 12 یاری سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.