ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ لیڤەرپوول هەموو شتێکی یەکلاییکردووەتەوە و ماڵئاوایی لە ئەستێرەیەک دەکات

ئۆرنشتاین دوایین پەرەسەندن دەخاتەڕوو

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی لیڤەرپوول ئەوەندەی خەیاڵیان لای محەمەد سەڵاح، ڤیرجیڵ ڤان دایک و ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵدە، ئەوەندە لای بردنەوەی پرێمەرلیگ نییە.

گرێبەستی هەرسێ ئەستێرەکە لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر چارەنووسیان نەدراوە.

بەگوێرەی دوایین پەرەسەندنەکان، ئارنۆڵد لە پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید زۆر نزیکە و لیڤەرپوول هیوای بە مانەوەی نەماوە.

دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەڤانی تۆڕی ئاتلێتیک بە تۆڕی NBCی ئەمریکی راگەیاندووە، لیڤەرپوول خەریکە گرێبەستی دوو ئەستێرەکەی نوێدەکاتەوە.

لیڤەرپوول بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤان دایک گەشبینە، دەتوانم بڵێم. ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە، کەی نوێیدەکاتەوە، نەک ئایا نوێیدەکاتەوە.

گفتوگۆکانی مانەوەی سەڵاح ئەرێنین و لیڤەرپوول زۆر بە مانەوەی گەشبینە.

لیڤەرپوول چۆن شوێنی ئارنۆڵد پڕدەکاتەوە؟

یانەکەی مێرسیساید دەیەوێت بەزووترین کات گرێبەستی کۆنۆر بڕادلی، بەرگریکاری باڵی راست نوێبکاتەوە و دەمێکە وەکو شوێنگرەوەی ئارنۆڵد هەژمار دەکرێت.

لە لایەکی دیکەوە، لیڤەرپوول کار لەسەر گواستنەوەی کیلیان سیلدیلیا، بەرگریکاری فڕایبورگی ئەڵمانی دەکات، تاوەکو لەگەڵ بڕادلی، دووانەیەکی بەهێز پێکبهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button