پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئارسیناڵ و ریال مەدرید رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاری

ئارسیناڵ تاوەكو ئێستا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە، لە قۆناخی خول- كۆمەڵەكاندا لە ریزبەندی سێیەم بوو، لە قۆناخی شازدەش بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و هاتن 9-3 لە ئایندهۆڤنی بردەوە.
بەپێچەوانەوە ریال مەدرید لە قۆناخی كۆمەڵەكان نەیتوانی راستەوخۆ بگاتە قۆناخی شازدە و لە یاریی پلەی لە مانچێستەر سیتی بردەوە و دواتر بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە ئاتلێتیكۆ مەدریدی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەگی كۆتایی.
ئارسیناڵ لە بردنی نازناوی پرێمەرلیگ بێهیوا بووە و بە جۆرێک یازدە خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە. لە بەرامبەردا ریال مەدریدیش بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.
لەمێژوودا هەردوو یانە تەنیا دووجار رووبەرووی یەک بوونەتەوە، ئارسیناڵ یارییەكی بردووەتەوە و یارییەكیش یەكسان بوون.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی رەحیم ستێرلینگ، كای هاڤێرتز ، گابریێل ماگالاش، گابریێل خێسوس، ریكاردۆ كالافیۆری و تۆمیاسۆ بێبەش دەبێت.
لە بەرامبەردا ریال مەدرید بە بێ ئۆرێلیەن چوامینی ، دانی سێبایۆس، فێرلاند مێندی، ئیدێر میلیتاو، دانی كارڤاخال و ئاندرێ لونین بەرامبەر ئارسیناڵ یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
تیمبێر، سالیبا، كیڤیۆر، لێویس سكێڵێ
پارتی، ئۆدیگارد، رایس
ساكا، مێرینیۆ، مارتینێلی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤالڤێردی، ئاسێنسیۆ، رودیگەر، ئالابا
بێڵینگهام، مۆدریچ، كاماڤینگا
ڤینیسیۆس، ئێمباپێ ، رۆدریگۆ