ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ
ئینتەر بە بێ چوار یاریزان رووبەرووی بایەرن دەبێتەوە

یاریگا- ئینتەرمیلانی ئیتاڵی تووشی قەیرانی پێکان بووە بەر لە یارییە ئاگرینەکەی چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر بایەرن میونشن.
ئینتەری هەڵگری ناسناوی خولی ئیتاڵی و پێشەنگی ئەم وەرزە، بێ بەش دەبێت لە تواناکانی هەریەک لە دێنزل دەم فریس، مەهدی تارمی، پیۆتر زیلینسکی بەهۆی پێکان، هەروەها کریستن ئەسلانی بەهۆی راگیران ناتوانێت یاری بکات.
ئەوەی هەواڵی خۆشە بۆ تاکە نوێنەرەکەی ئیتاڵیا گەڕانەوەی هەریەک لە ئەلیساندرۆ باستۆنی و فێدیریکۆ دی مارکۆ یە بۆ ئەو یارییە. هەرچەندە بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ روون نیە لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبن یاخود نا.
یارییەکەی ئینتەر و بایەرن سبەی شەو کاتژمێر 10:00 بە کاتی کوردستان لە یاریگای ئاڵیانز ئەرینا بەڕێوەدەچێت. یاری گەڕانەوەش هەفتەی داهاتوو لە شەوی چوارشەممەدا ئەنجام دەدرێت.