
یاریگا –
بەفەرمی بارسێلۆنا رایگەیاند، دانی ئۆلمۆ بەهۆی پێکان نزیکەی مانگێک دادەبڕێت.
شەوی رابردوو لە یارییەکی دوخراوی گەڕی 27ـی لالیگا بارسێلۆنا میوانداری ئۆساسۆنای کرد و 3-0 یارییەکەی بردەوە. دانی ئۆلمۆ لە خولەکی 21 گۆڵی دووەمی یانەکەی کرد، بەڵام لە خولەکی 28 بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت.
ماڵپەڕی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، ئەم بەیانییە پشکنینی پزیشکی بۆ ئۆلمۆ کراوە، دەرکەوتووە لە ماسوولکەکانی قاچی راستی تووشی پێکان بووە، بەو هۆیە نزیکەی سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.
𝐂𝐎𝐌𝐔𝐍𝐈𝐂𝐀𝐃𝐎 𝐌𝐄́𝐃𝐈𝐂𝐎
Las pruebas realizadas esta mañana han mostrado que el jugador del primer equipo 𝗗𝗮𝗻𝗶 𝗢𝗹𝗺𝗼 tiene una lesión miofascial en el aductor de la pierna derecha. El tiempo de recuperación será de tres semanas aproximadamente. pic.twitter.com/EmJrzjZySJ
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) March 28, 2025
بارسێلۆنا لە 30 ئازار تاوەکو 15ـی نیسان و لەماوەی 15 ڕۆژ شەش یاریی دەکات، لەو ماوەیە لە چامپیۆنزلیگ یاریی چوون و هاتن بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند دەکات و دانی ئۆلمۆ بۆ هیچ یارییەکیان ئامادە نابێت.