لیڤەرپوول یاریزانێكی سێریا ئەی وەک شوێنگرەوەی ئارنۆڵد دەستنیشان دەكات

یاریگا –
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە گەڕان بەدوای شوێنگرەوەی ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد ئەستێرەی ئینگلیزی یانەكەی بەردەوامە.
گرێبەستەكەی ئارنۆڵدی 26 ساڵان لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.
زۆربەی سەرچاوەكان باس لە رۆیشتنی ئارنۆڵد لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا دەكەن و یاریزانەكە بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات.
بە گوێرەی زانیارییەكانی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، لیڤەرپوول یاریزانی یوڤێنتوس ئاندرێیا كامبیاسۆ بۆ شوێنگرتنەوەی ئالێكساندەر ئارنۆڵد دەستنیشان كردووە.
لە گواستنەوەكانی زستانەی رابردوودا مانچێستەر سیتی لە گواستنەوەی یاریزانەكەی یوڤێنتوس نزیک بوو.
بە گوێرەی سەرچاوە ئیتاڵییەكە، یوڤێنتوس دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی تیاگۆ مۆتای راهێنەر پێوویستی بە قەرەبووی دارایی دەبێت، هەربۆیە پەنا بۆ فرۆشتنی یاریزانێكی دەبات.
یانە ئیتاڵییەكە بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریكارەكەی داوای 50 ملیۆن پاوەند دەكات.
ئاندرێیا كامبیاسۆ لەم وەرزەدا بەشداری لە 35 یاریی كردووە و دوو گۆڵی كردووە و سێ گۆڵیشی درووست كردووە.