گهندهڵیهكی گهوره له میوانداریكردنی مۆندیالی 2030 ئاشكرا دهبێت

یاریگا –
ماریا تاتۆ دەستی لە پۆستی سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری مۆندیالی 2030ـی ئیسپانیا کێشایەوە، دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە دەستکاریکردنی پێوەرەکانی هەڵبژاردنی شارە میواندارەکان.
ئیسپانیا به هاوبهشی لهگهڵ پۆرتوگال و مهغریب میوانداری جامی جیهانی 2030 دەکات.
تاتۆ دوای راپۆرتێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەستی لەکارکێشایەوە و ئاشکرایکرد، ئەو ریزبەندییەی کە پێویستە بۆ هەڵبژاردنی شارە میواندارەکان بۆ مۆندیالی 2030 گۆڕاوە بۆ بەرژەوەندی یاریگای ئانۆیتا لە سان سێباستیان له بهرامبهردا یاریگای پالایدۆس له لیستهكه دوورخراوهتهوه.
➡️ La RFEF cesa a María Tato como manager de la candidatura 2030
✍️ @RamonFuentes74 https://t.co/PA13ukrZQ0
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) March 26, 2025
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ساڵی رابردوو رایگەیاند، ئیسپانیا 11 یاریگای بۆ پاڵەوانێتییەکە تەرخان دەکات، لەنێویاندا کامپ نۆ و سانتیاگۆ بێرنابیۆ کە نۆژەن کراونهتەوە، پورتوگالیش سێ یاریگا و مەغریب شهش یاریگا بەکاردەهێنێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەرگری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی شارە میواندارەکان کرد و رایگهیاند، هیچ ساختەکاری و دەستکاریکردنێک نابێت بكرێت.
ئابروچوونی پڕۆسەی دەنگدان و دورخستنهوهی یاریگای بالایدۆس له ڤیگۆ لە لیستی شارە میواندارەکان وایکرد فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لێکۆڵینەوە بکات و راپۆرتێک لەسەر ئەو گومانانە ئامادە بکات کە بەهۆی ئەنجامی دەنگدانەکانەوە دراوە بە شارە جیاوازە بهربژێرهكان بۆ میوانداریكردنی مۆندیال ، کە بۆ هەڵبژاردنی 11 یاریگاکە كراون.