ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ چارەنووسی رەحیم ستێرلینگ یەکلایی دەکاتەوە

"بڕیاری کۆتایی دراوە"

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێیا لە ئاستی رەحیم ستێرلینگ رازی نییە و بەڕێی دەکات.

ستێرلینگ لە دوا رۆژی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا، بە خواستن لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد. ئەمەش دوای دوورخستنەوەی لە پلانەکانی ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسی.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ بڕیاریداوە گرێبەستەکەی رەحیم ستێرلینگ درێژنەکاتەوە، پاش کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی رەوانەی چێڵسی دەکەنەوە.

هێرشبەرە 30 ساڵانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا 954 خولەک یاریی بۆ گەنەرز کردووە، زۆربەی کاتەکانی بە پێکان بەڕێکردووە و تەنیا یەک گۆڵ و چوار ئەسیستی کردووە.

ستێرلینگ هاوینی داهاتوو دەگەڕێتەوە چێڵس، تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ شین پۆشەکانی لەندەن هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button