
یاریگا –
هۆراسیۆ گاجیۆلی، یەکەم بریکاری ژیانی وەرزشی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی رایگه‌یاند كاتێك یاریزانەکە لاو بوو دەیتوانی درێسی یانەی ڕیال مەدریدی بپۆشێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد یارییەکەی ئینتەر مه‌یامی بەرامبەر ئەهلی میسری لە یاریی یەکەمی جامی جیهانی یانەکانی 2025 زۆر بەهێز دەبێت.
یانەی ئینتەرمه‌یامی بەشداری له جامی جیهانی یانه‌كان ، کە بڕیارە لە 15ـی حوزەیران تا 13ـی تەمموز بەڕێوەبچێت، له تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکان ئەهلی لە پێشەنگی کۆمەڵەی یه‌كه‌م دانرا کە ئینتەر میامی ئەمریکی و پۆرتۆی پورتوگالی و پاڵمێراسی بەڕازیلیش لەخۆدەگرێت.
گاجیۆلی لە لێدوانێکیدا گوتی، ئه‌و كاته‌ی مێسی ته‌مه‌نی ته‌نها 16 ساڵ بوو ریال مه‌درید زۆر هه‌وڵیدا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات و یاریزانه‌كه ده‌یتوانی درێسی ریال مه‌درید بپۆشێت، به‌ڵام لیۆ مانه‌وه‌ی له بارسا هه‌ڵبژارد و ئاماده‌نه‌بوو ریزی یانه‌كه جێبهێڵێت.
گوتیشی، زۆر باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێسی له داهاتوودا بگەڕێتەوە بارسا، ئەوا وەک یاریزان ناگه‌رێته‌وه، بەڵکو لە پۆستێکی كارگێری دەبێت، کە چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی داهاتوو ئه‌مه رووبدات.
سەبارەت بە ئاستی چاوەڕوانکراوی مێسی لە مۆندیالی یانەکاندا، لە وەڵامدا گوتی، ئاستی لیۆ خەیاڵی دەبێت، هەمیشە وابووە، لە هەر شوێنێک بێت، ئاستێکی زۆر بەرز پێشکەش دەکات، لە جامی جیهانی یانەکاندا لەگەڵ ئینتەر مه‌یامی دڵنیام ئاستێکی بەرز پێشکەشی دەکات.
سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی بۆ یاریی یەکەمی نێوان ئەهلی و ئینتەر مه‌یامی لە مۆندیالی یانەکاندا، گاجیۆلی رایگه‌یاند، ئەهلی هەمیشە تیپێکی سەرنجڕاکێشە، یاریزانی باش له تیپه‌كه یاریی ده‌كه‌ن، ئەستێرەی زۆریان هەیە.
هۆراسیۆ لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، لە پاڵەوانێتییەکانی له‌م جۆه مێژوو رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت، پێشبینی دەکەم یارییەکەی ئینتەر مه‌یامی و ئەهلی لە یاریی یەکەمی مۆندیالدا زۆر بەهێز بێت.