ئهمریکاگرنگترینمۆندیالی 2026
ئەرجەنتین دەستبەرداری نازناوی مۆندیال نابێت و جارێکی دیکە پەڕییەوە
دۆستانی لیۆ مێسی گەیشتنە مۆندیالی 2026

یاریگا –
ئەرجەنتین، هەڵگری نازناوی مۆندیال، بووە یەکەم هەڵبژاردەی ئەمریکای باشوور بگاتە مۆندیالی 2026.
دوای یەکسانبوونی ئوروگوای و بۆلیڤیا 0-0، ئەرجەنتین جیاوازی خالەکانی لەگەڵ خاوەن پلەی شەشەم بۆ 11 خاڵ بەرزکردەوە و بەمەش بەشێوەیەکی بیرکاری، تانگۆ گەیشتە مۆندیالی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک.
ئالێخاندرۆ دۆمینیگێز، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی
ئەرجەنتین، گەیشتنت بە مۆندیالی 2026 پیرۆزە. با پێکەوە بەرگری لە نازناوەکە بکەین و کیشوەرەکە پڕبکەین لە شانازی.
ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی ئەمریکای باشوور دێت، بە جیاوازی 16 خاڵ لەگەڵ ڤێنێزوێلای خاوەن پلەی حەفتەم.