ئیتاڵیائیسپانیا

یانەیەکی ئیتاڵی بەر لە بارسێلۆنا چاوی لەسەر مێسی بووە

Yariga App

یاریگا –

بریکاری پێشووی لیۆنێل مێسی ئاشکرای دەکات، دەکرا چارەنووسی لیۆنێل مێسی لە یانەیەکیتر و لە ئیتاڵیا یەکلایی بباوە.

ماسیمۆ مۆراتی سەرۆکی پێشووی ئینتەرمیلان لە ماوەی ساڵانی سەرۆکایەتی یانەکەدا چەندین جار هەوڵی زۆری دا بۆ بەهێزکردنی تیپەکەی. وەک هاندەرێکی راستەقینە، ئامانجی هەمیشە هاندانی باشترین یاریزانانی جیهان بوو بۆ ئەوەی درێسی نێرازۆری لەبەر بکەن. بۆ نموونە لە ساڵی 1997 توانی رۆناڵدۆ نازاریۆ لە بارسێلۆنا بکڕێت و وەک خۆی ئاشکرای کرد زۆر نزیک بوو لە گواستنەوەی لیۆنێل مێسیش.

چیرۆکی مۆراتی بە لێدوانەکانی هۆراسیۆ گالیۆلی، یەکەم بریکاری ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە پشتڕاستکرایەوە. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ توتۆ مێرکاتۆ ئاماژەی بەوەکرد کە لە سەرەتای ژیانی وەرزشی مێسیدا ئینتەرمیلان هەوڵیدا مێسی بگوازێتەوە و گوتی:

ئەم دەنگۆیە راستە و پشتڕاستی دەکەمەوە. ئینتەر وەکو تیپە گەورەکانی دیکە لیۆی دەویست. دوای ئەوەی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، زانیم کە مێسی ئارەزووی ئەوان بوو، هەرچەندە پێشتر هیچم لەبارەیەوە نەبیستبوو، لەگەڵ ئەوەشدا لیۆ هەرگیز نەیویست بارسێلۆنا جێبهێڵێت. چونکە هەمیشە خۆشەویستی مێسی بۆ بارسا بەسەر هەموو شتێکدا زاڵ بوو.

مێسی کە تەمەنی 13 ساڵییەوە ئەرجەنتینی بەرەو ئیسپانیا بەجێهێشت و لە لاماسیا بەردەوام بوو و لە تەمەنی 17 ساڵی و لە ساڵی 2004 یەکەم یاریی فەرمی بە درێسی بارسێلۆناوە کر.

بابەتی زیاتر

Back to top button