ئیتاڵیاگرنگترین

ئەیسی میلان داوای داشکان لە مانچێستەر سیتی دەکات

وۆڵکەر چاوی لە دەستکەوتی گەورەیە

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان چیدیکە پشت بە ئێمێرسن رۆیاڵ نابەستێت و پلانی بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی دادەڕێژێت.

رۆژنامەی توتۆسپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان دەیەوێت گرێبەستی کایڵ وۆڵکەر بکاتە هەمیشەیی، چونکە لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، بەڵام میلان چاوی لە داشکاندنێکی گەورەیە لە مانچێستەر سیتی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیتاڵییەکە بێت، چیدیکە ئێمێرسۆن لە پلانەکانی میلاندا نییە و وۆڵکەر دەکەنە بژاردەی یەکەمی باڵی راست.

وۆڵکەر بە خواستن لە گواستنەوەکانی زستانەی رابردوو لە مان سیتییەوە پەیوەندی بە میلان کرد، بەگوێرەی گرێبەستی نێوانیان بێت، میلان دەتوانێت بەبڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ، گرێبەستی وۆڵکەر بکاتە هەمیشەیی، بەڵام میلان داوای داشکانی لە مان سیتی کردووە.

ئالێساندرۆ فلۆرێنزی، لەلایەکی دیکەوە دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە کە لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، رۆژنامەکە دووپاتیدەکاتەوە، فلۆرێنزی ئامادەیە مووچەکەی کەمبکرێتەوە، تەنیا لە میلان بمێنێتەوە.

وۆڵکەر لەلایەن تۆماس توخێل، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، بانگهێشتی هەردوو یاریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئەلبانیا و لاتڤیا کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button