ئیسپانیاگرنگترین

هەڕەشەیەکی جیدی لەسەر بارسێلۆنا هەیە و لەوانەیە 10 یاریزان لەدەستبدات

دێکۆ خەریکی هەڵسەنگاندنی دۆخەکەیە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە و لەوانەیە لە هاوینی داهاتوودا، زیاتر لە 10 یاریزانی لاو لەدەستبدات.

ئەکادیمیای لا ماسیا، یەکێکە لە باشترین کانگاکانی دروستکردنی یاریزانان لە بارسێلۆنا. لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا، چەندین ئەستێرەکەی وەکو لیۆنێل مێسی، چاڤی هێرناندێز، ئاندرێس ئینیێستا، سێرجیۆ بوسکێتس، جێرارد پیکێ، سیسک فابرێگاس، لامین یامال و پاو کوبارسی بەرهەم هێناوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی کێشەکانی دارایی و کارگێڕییەوە، لەوانەیە بارسێلۆنا ژمارەیەک یاریزانی تیمی ژێر 19 ساڵان لەدەستبدات.

چەندین یاریزانی وەکو ئارناو پرداس، هوگۆ ئالبا و یان ڤیرجیڵ یاریی لە تیمی ژێر 19 ساڵان دەکەن و چاوەڕێی داهاتووێکی گەورەیان لێدەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بارسا ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستی پێشکەشی ئەو یاریزانانە نەکردووە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی پێشبینی دەکرا لە وەرزی داهاتوودا، هەرسێ یاریزانەکە لەگەڵ کیوم جونەیت، جۆفرێ تۆرێنتس و برایان فاریناس بۆ تیمی یەکەم سەربخرێن و ببنە جەنگاوەری نوێی هانزی فلیک.

پراداس سەرنجی چەند یانەیەکی سعوودی راکێشاوە، چونکە سعوودییەکان ئێستا بە دوای یاریزانی لاو دەگەڕێت و لە ماوەی رابردوودا یونای هێرناندێز، کاپتنی تیمی دووەمی بارسا پەیوەندی بە یانەیەکی سعوودیەوە کرد.

لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی یاریزانانی دیکەی وەکو ئادریان جیڵ، فاریناس، هێکتۆر رانجێڵ، تۆماس مارکێس، ئالێکساندەر واڵتن، دانی فێرێر و مارکۆس پارێگۆ بەسەردەچێت.

رۆژنامە کاتالوونییەکە نووسیویەتی، دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا لەگەڵ خۆسێ رامۆن و تۆنی هێرناندێز، سەرپەرشتیارانی لا ماسیا خەریکی هەڵسەنگاندنی دۆخەکەن و هەوڵدەدەن باشترینەکان بهێڵنەوە.

بارسا بەکۆکردنەوەی 60 خاڵ لە پلەی یەکەمی لالیگا دێت و یارییەک کەمتری کردووە. یاریی داهاتووی بارسا لە 27ی ئەم مانگە بەرامبەر ئۆساسونا دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button