تۆخێل بە پەیوەندی ڤیدیۆیی یاریزانێکی بانگهێشتی هەڵبژاردە کردووە

یاریگا –
دان بێرن، ئەستێرەی نوێی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، باس لەوە دەکات کە تۆماس توخێل لە رێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە لە کاتژمێر 10ی شەودا لە بانگهێشتکرانی بۆ هەڵبژاردەکەی ئاگاداری کردووەتەوە.
بێرن هیواخوازە یەکەم یاری خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر ئەلبانیا و لاتڤیا ئەنجامبدات، دوای رێگایەکی سەختی لە خولە ناپیشەگەرییەکان بەڕیکرد و دواجاریش لە نیوکاسڵ گۆڵی سەرکەوتنی لە یاریی کۆتایی جامی کاراباو تۆمار کرد.
بێرن سەبارەت بە بانگهێشتکرانی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە رۆژنامەنووسانی گوت:
راهێنەر رۆژی سێشەممە لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیدا تەلەفۆنی بۆ کردم و گوتی هێشتا باس لەوە دەکەن کە بانگهێشتم بکەن یان نا و بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ئاگادارمان بکەنەوە. کاتژمێر شەشی ئێوارەی پێنجشەممە بوو و هێشتا هیچ هەواڵێکم نەبوو بە هاوسەرەکەمم گوت: هیچ روونادات.
What Thomas Tuchel said to Dan Burn on the night he called him about making the England squad 😂 pic.twitter.com/P2Bo0n91Mp
— ESPN UK (@ESPNUK) March 18, 2025
پاشان کاتژمێر 10ی شەو، پەیامێکم پێگەیشت کە نووسرابوو “بەخەبەریت؟” یەکسەر وەڵامم دایەوە: بەڵێ. پاشان پەیوەندییەکی ڤیدیۆییم پێگەیشت و پێی گوتم زۆر ناپیشەگەریت کە کاتژمێر 10 شەو لە جێگەی خەوتندا نیت. پاشان لە بانگهیشتکردنم ئاگاداری کردمەوە. بەڕاستی شەوی پێنجشەممە لە دڵخۆشیان نەمتوانی بخەوم.
توخێل سەرەتا ناوی 55 یاریزانی لە لیستی خۆیدا بۆ کەمپی مەشقەکانی ئینگلتەرا خستەڕوو و رۆژی سێشەممەش بە بێرنی راگەیاند کە هێشتا ئەگەری ئەوە هەیە کە لە لیستەکە دووربخرێتەوە، بەمەش یاریزانەکەی تووشی سترێس و دڵەڕاوکێ کردووە.