دین هیوسن جارێکی دیکە ریال مەدرید ئاگاداردەکاتەوە
"ریال مەدرید تایبەتە"

یاریگا –
دین هیوسن جارێکی دیکە حەزی یاریی کردنی خۆی بۆ ریال مەدرید دەردەبڕێت.
ریال مەدرید ماوەیەکە لە نزیکەوە چاودێری دین هیوسن، بەرگریکاری بۆرنمس دەکات. هیوسن لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 15.2 ملیۆن پاوەند لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە بۆرنمس کرد. ئێستا یەکێکە لە باشترین یاریزانانی بۆرنمس و بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش کراوە.
هیوسن لە سەرەتای ئەمساڵ دڵخۆشی خۆی بە گرینگیپێدرانی لەلایەن ریال مەدرید دەربڕیبوو، لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ تۆڕی رێلێڤۆ دووبارە دەرگا بەڕووی ریال مەدرید دەکاتەوە و ئامادەیە درێسی مێرێنگی بپۆشێت.
شەرەفمەندم یانەیەکی مەزنی وەک ریال مەدرید گرنگیم پێدەدات، زۆر شانازی دەکەم بەوەی ئەو یانە مەزنە منی بەلاوە گرنگە و زۆر بەلامەوە تایبەتە.

هیوسن لە هاوینی 2030 گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆرنمس بەسەردەچێت، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی 50 ملیۆن پاوەندە و لەم هاوینە هەر یانەیەک ئەو بڕە پارەیە بدات، دەتوانێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
هیوسن لە دایکبووی هۆڵەندایە، لە تەمەنی پێنج ساڵیدا بووەتە وڵاتینامەی ئیسپانیا و ژیانی لە مەدرید بەسەربردووە.
دووشەممەی رابردوو بەهۆی پێکانی ئینیگۆ مارتینێزی، بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا.
Dean Huijsen decidió ‘graduarse’ en Italia antes de elegir a España: “Me habría gustado estar más tiempo con Mourinho” https://t.co/IuYoj734hI
— Relevo (@relevo) March 18, 2025