ئیسپانیاگرنگترین

پێشبینی نەکراو؛ وادەی گەڕانەوەی کارڤاخال ئاشکرا دەکرێت

هەواڵی خۆش لە ڤاڵدێبێباس دەبیسترێت...

Yariga App

یاریگا –

دانی کارڤاخالی بەرگریکاری ریال مەدرید، بەر لەو وادەیە بۆی دەستنیشانکرابوو، بۆ یاریکردن دەگەڕێتەوە.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە 6ـی ئۆکتۆبەری 2024 لە کۆتا خولەکەکانی یاریی نێوان ریال مەدرید و ڤیاریال بەستەری ئەژنۆی پچڕا، بەهۆی ئەو پێکانە سەختە وەرزەکە بۆی کۆتایی هات.

تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، چاکبوونەوەی کارڤاخال زۆر بەرەوپێش چووە، سەرەتا پێشبینی دەکرا دوای 10 مانگ بگەڕێتەوە بەڵام یاریزانەکە ئامانجییەتی لەو وادەیە زووتر بگەڕێتەوە و بە ئەگەرێکی زۆر بۆ جامی جیهانی یانەکان لە هاوینی داهاتوو ئامادە دەبێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئیسپانییەکە، چاکبوونەوەی کارڤاخال لە قۆناخێکی هێندە باشدایە تەنانەت یاریزانەکە دەیەوێت دوای دوو مانگی دیکە بۆ یاریکردن بگەڕێتەوە، بەڵام پزیشکەکانی مەدرید هەوڵدەدەن ئەو گڕوتینەی دابمرکێننەوە و مەترسی لەسەر دروست نەکەن.

بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر پزیشکەکان رووناکی سەوزی بۆ هەڵدەکەن بۆ ئەوەی بەشداریی جامی جیهانی یانەکان بکات کە پاڵەوانێتییەکە لە مانگی حوزەیرانی 2025 بۆیەکەمجار بە سیستەمێکی نوێ و بە بەشداری 32 یانە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

بەرگریکارە 33 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای ریال مەدرید پێگەیشتووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 427 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، 14 گۆڵی کردووە و 65 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button