ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دوو مانگ دووردەکەوێتەوە

ئەنجامی پشکنینەکانی پزیشکی دەرچوون

Yariga App

یاریگا –

مارک کاسادۆ، یاریزانی لاوی بارسێلۆنا لە یەکەم رۆژی مەشقەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی پێکانبوو.

دوێنێ دووشەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، کاسادۆ، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا تووشی پێکان بووە و لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخرایەوە.

لویس دێلا فوێنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئەلێکس گارسیا، ناوەڕاستکاری بایەر لیڤەرکوزنی لە شوێنی کاسادۆ بانگهێشتکرد و ناوی لە لیستی یاریزانانی ئیسپانیا لە یارییەکانی نەیشنزلیگدا دەبێت.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکدا روونیکردووەتەوە، ئەژنۆی راستی کاسادۆ تووشی پێکانبووە

ئەمڕۆ پشکنینی تەواو بۆ مارک کاسادۆ کراوە، لە پشکنینەکان دەرکەوتووە، بەشێکی ئەژنۆی راستی کاسادۆ هەویکردووە. لە ماوەی داهاتوودا چارەسەری بۆ دەکرێت و پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

لیستی نوێی  یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ئیسپانیا:

گۆڵپارێز: دەیڤد دایا، ئەلێكس رێمیرۆ، ئونای سیمۆن.

بەرگریكار: پێدرۆ پۆرۆ، مینگوێزا، لی نۆرماند، پاو كوبارسی، دین هیوسن،  راوول ئاسێنسیۆ، كوكۆرییا، گریماڵدۆ.

ناوەڕاست: مێرینۆ، زوبیمێندی، فابیان، پێدری، دانی ئۆڵمۆ،ئالێكس باینا، ئالێکس گارسیا.

هێرشبەر: مۆراتا، فێران تۆرێس، لامین یامال، ویلیامس، ڤێریمی، ئۆیارزاباڵ، ئایۆزی، سامو، زاراگۆزا، دانی ئۆلمۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button