ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

تێر شتیگن دەیەوێت كارێكی تیبۆ كۆرتوا دووبارە بكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە وەرگرتنی چارەسەر بەردەوامە و دەیەوێت بە زووترین كات بگەڕێتەوە یاریگاكان.

شتیگن رۆژی 22ـی سێپتەمبەری ساڵی رابردوو لە یاریی بەرامبەر ڤیاڕیال لە ئەژنۆی راستی تووشی پێکانێکی قورس بوو، نەشتەرگەریی بۆ کرا.

گۆڵپارێزە ئەڵمانییەكە لە هەفتەكانی رابردوودا راهێنانە تاكەكەسیەكانی دەستپێكردووە و ئامانجی دواتری گەڕانەوەیە بۆ راهێنانە بە كۆمەڵەكان.

بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، تێر شتیگن ئامانجی ئامادەبوونە بۆ یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەگەر بارسێلۆنا بگاتە ئەو قۆناخە.

شتیگن دەیەوێت هەمان كار هاوشێوەی تیبۆ كۆرتوای وەرزی رابردوو كە بە درێژایی وەرزەكە بەهۆی پێكان بەشداری نەكرد و لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ گەڕایەوە پێكهاتەی سەرەكی دووبارە بكاتەوە.

گۆڵپارێزەكەی بارسا پێشكەوتنێكی باشی بەدەستهێناوە، زیاتر لە مانگێكە بە دەستكێشەوە راهێنان دەكات، سەرچاوە نزیكەكانی بارسێلۆنا باس لەوە دەكەن، ئەگەر هەموو شتێك بەپێی پلانەكە بڕوات ئەوا شتیگن دەتوانێت لە دوای سێ هەفتەی دیكە بگەڕێتەوە راهێنانە بەكۆمەڵەكان. بەوەش چاوەڕوان دەكرێت بەشداری كۆتا یارییەكانی وەرز بكات.

تێر شتیگن لە راهێنانەكانی بارسێلۆنا

تێر شتیگن لەم وەرزە تەنیا دوای شەش یاریی تووشی پێکان بوو، بارسێلۆنا لە دوای پێكانی گۆڵپارێزی سەرەكی گرێبەستی لەگەڵ ڤۆیچێخ چێزنی واژۆ كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button