کوردستان

گەورەترین ئەنجام لە گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان تۆمار کرا

ئامار و داتای گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

لە دوای تێپەڕبوونی 14 گەڕ لە یارییەکانی، گەورەترین ئەنجام لە گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان تۆمار کرا.

بابان گەورەترین ئەنجامی لەم وەرزەی خولی پلە یەکی کوردستان تۆمار کرد و 6 _ 1 لە چەمچەماڵی بردەوە، گۆڵ تۆمارکردنیش لەم گەڕە رێژەیەکی باشی بەخۆیەوە بینی و لە کۆی حەفت یاریی 23 گۆڵ تۆمار کراوە، 13 گۆڵ لە گێمی یەکەم و 10 گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەش سیاکۆ مستەفا یاریزانی قەڵادزێ لە خولەکی یەک بەرامبەر کفری تۆماریکرد.

سێ گۆڵپارێز لە گەڕی 14ـەی خولی پلە یەکی کوردستان کلین شیتیان کردووە، روحەڵا شەریف لە خاک و لەزگین عوسمان لە هەڵۆ و ئاکام ئیسماعیل لە قەڵادزێ کلین شیتیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا.

لە تەواوی گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان 20 کارتی رەنگا و رەنگ دراوە، 19 کارتی زەرد و یەک کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەکارهاتووە، هەر یەک لە یانەکانی سێمێل و بازیان و قەڵادزێ هیچ کارتێکیان وەرنەگرتووە و یاریی خاوێنیان کردووە لەم گەڕەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button