ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیك باسی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئاتلێتیکۆ مەدرید ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا رایده‌گه‌نێت یارییه‌كی قورسیان هه‌یه‌و و بۆیارییه‌كه‌ش ئاماده‌ن.

فلیك له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كی پێش یارییه‌كه‌ گوتی، یارییەکی قورس ده‌بێت، ئەم یارییانە بەو شێوەیەن، ئەوه‌ی ده‌مانه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنین پێشكه‌وتنه‌ له‌ یارییه‌كه‌، سبەی یارییەکی قورسمان هەیە، بەڵام دەزانین کە ئێمە ئامادەکارییەکی باشمان کردووە و تیپەکە لە دۆخێکی باشه‌.

راهێنه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا گوتیشی، نازانم ماندوێتی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەهۆی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید كه‌ چووه‌ كاتی زیادكراو  چەند کاریگەری لەسەر یارییەکە دەبێت.


راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ گوتیشی،

تیپێکی نایابیان هەیە، تەنها 11 یاخود 14 یاریزان نییە، تەواوی تیپێکە گرنگن و لە دۆخێکی جەستەیی نایابدان، 100% ئامادەن،یاریزانی زۆر بەئەزموونیان هەیە و پێموانییە هیچ شتێک لە شێوازی یاریکردنیان بگۆڕن.


له‌باره‌ی لێدانه‌ لێدانه‌كه‌ی ئالڤارێز پرسیار له‌ فلیك كرا ئایا دووجار پێی به‌ تۆپ كه‌وتووه‌ یان نا؟ فلیك ده‌لێت،

نا, پێم وایە حاڵەتێکی بەدبەختی بوو، هەستی پێ دەکەم چونکە یاریزانێکی گەورەیە. یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکان و ئەم شتانە روودەدەن.

له‌باره‌ی یارییان به‌رامبه‌ر بۆروسیا دۆرتمۆند په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نیكۆ كۆڤاچ فلیك گوتی،

پەیوەندییەکی باشم لەگەڵی هەیە، ئەو راهێنه‌رێكی گەورەیە، نامه‌وێت باسی یارییه‌كه‌ بكه‌م چونكه‌ هێشتا زووه‌، ئێمە چەندین یاری گرنگمان لە پێشە، بەڵام دەزانم بۆروسیا دۆرتمۆند تیپێکی تایبەت و نایابن.

گوتیشی،

له‌ قۆناخی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنزلیگدا، تیپێکی زۆر بەهێزن، ئێمە بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی ئەم یارییە دەکەین و دڵخۆشین کە گەیشتینە قۆناخی چارەکی کۆتایی، بەڵام ئێستا دەبێت سەرنجمان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بێت.

هه‌روه‌ها راهێنه‌ره‌كه‌ی بارسا باسی له‌وه‌شكرد،

له‌م وه‌رزه‌ دوو یاریمان به‌رامبه‌ر ئاتلێتكۆ كردووه‌و براوه‌ نه‌بووینه‌،لە یاری یەکەمدا لە دوایین ساتەکاندا ته‌ركیزمان له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ نه‌ما، هەروەها لە یاری دووەمدا لە سەرەتاوە و هەروەها لە کۆتاییدا تەرکیزمان لەدەستدا، بۆیە دەبێت ئاگاداری ئەوە بین، چونکە ئاتلێتیکۆ تیپێکە ئەگەر به‌رامبه‌ریان هەڵە بکەیت ئەوا سزات ده‌ده‌ن.

له‌ كۆتاییدا له‌باره‌ی بانگهێشتكردنی حه‌فت یاریزانی بارسێڵۆنا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانیان فلیك گوتی،

بۆ یانەکان مامەڵەکردن لەگەڵ پشووی نێودەوڵەتی ئاسان نییە. بەڵام بەشێکە لە تۆپی پێ، پێموایە هەڵبژاردە نیشتمانییەکانیش گرنگن.

بابەتی زیاتر

Back to top button