
یاریگا –
بەفەرمی باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ بۆ مانگی شوبات راگەیەندرا.
محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسڕی لە یانەی لیڤەرپوول توانی خەڵاتەکە لە بەرژەوەندیی خۆی یەکەکلایی بکاتەوە.
بە تۆمارکردنی 6 گۆڵ و 4 ئەسێست، سەڵاح رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە ئەنجامە بێشکستەکانی رێدز لەو مانگەدا.
ناوبراو حەوتەمین جارە لە کاروانی خۆیدا لە خولی ئینگلیزی بتوانێ وەک باشترین یاریزان دەستنیشان بکرێت. بەوەش ژمارەکەی هاری کەین و سێرخیۆ ئەگوێرۆی یەکسانکردەوە.
BREAKING: Mohamed Salah wins EA Sports Player of the Month for February 🔴🔥 pic.twitter.com/sBcGcEv9IO
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) March 14, 2025