ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ چێڵسی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەكی پۆرتوگالی واژۆ دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی گرێبەست لەگەڵ جیۆڤانی كوێندا ئەستێرەی لاوی پۆرتوگالی یانەی سپۆرتینگ واژۆ دەكات.

كوێندای تەمەن 17 ساڵان لە ساڵی 2024 لە ریزەكانی سپۆرتینگی ژێر 17 ساڵان بەرزكرایەوە بۆ تیمی یەكەم.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، چێڵسی لەگەڵ یاریزانی لاوی پۆرتوگالی جیۆڤانی كوێندا گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، پشكنینە پزیشكیەكان بە نهێنی كراوە و كوێندا تاوەكو دوای كۆتاییهاتنی جامی جیهانی 2026 لە یانەكەی دەمێنێتەوە و دواتر پەیوەندی بە چێڵسیەوە دەكات.

ڕۆمانۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، رێككەوتنی هەردوو یانە كۆتاییهاتووە و كوێندا بەڵێی بۆ پڕۆژەی چێڵسی و پلانەكانی ئێنزۆ مارێسكا كردووە.

كوێندا لەم وەرزەدا لەگەڵ سپۆرتینگ بەشداری لە 43یاریی كردووە و دوو گۆڵی كردووە و هەشت گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button