کوردستان

بریاری کۆتایی لە بارەی دەست لەکارکێشانەوەی راهێنەری رزگاری درا

نامەی دەست لەکارکێشانەوەی قبوڵ کراوە؟

Yariga App

یاریگا –

دەستەی کارگێڕی رزگاری بریاری کۆتایی دەربارەی ئەنوەر رەشیدی راهێنەری تیپەکەیدا.

دوای دەست لەکارکێشانەوەی ئەنوەر رەشید راهێنەری رزگاری لە پۆستی راهێنەرایەتی تیپەکە، دەستەی کارگێڕی رزگاری کۆبوونەوەی خۆیان کرد و نامەی دەست لەکارکێشانەوەی راهێنەرەکەیان رەتکردەوە، ئەنوەر رەشید دەربارەی وازهێنانی لە یانەکە تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی:

دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ بریارمدا دەست لەکار بکێشمەوە، بۆیە ئەمڕۆ وازهێنانم لە راهێنەرایەتی تیپەکە راگەیاند، بەڵام دەستەی کارگێڕی رزگاری بریاریانداوە بەردەوام بم و قبوڵ ناکەن ریزی تیپەکە جێبهێڵم، منیش قبوڵم کردووە و لە راهێنەرایەتی رزگاری بەردەوام دەبم.

شەش یارییە لە خولی نایابی کوردستان رزگاری سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە وێڕای دەرکرانی لە جامی هەرێمی کوردستان بەرامبەر زاخۆ، رزگاری 28 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button