ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ بایرن میونشن گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی بایرن میونشن گرێبەستی جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی نوێکردەوە.

ماڵپەڕی بایرن میونشن بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ جۆشوا کیمیچی ئەستێرەی یانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی یاریزانەکەیان تاوەکو هاوینی 2029 نوێکردووەتەوە.

یاریزانە 30 ساڵانییەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دەهات و پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی لەسەرهێڵ بوو، بەڵام دوێنێ کیمیچ لەگەڵ باڤارییەکان گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی و بڕیاری مانەوەیدا.

کیمیچ لە هاوینی 2015 بە بڕی 8.50 ملیۆن یۆرۆ، لە شتوتگارتەوە پەیوەندی بە بایرن کرد، بە درێسی باڤارییەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 429 یاری کردووە، 43 گۆڵی کردووە و 114 گۆڵیشی دروستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، هەشت نازناوی بۆندسلیگا، یەک نازناوی جامی جیهانی یانەکان، یەک نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، سێ نازناوی جامی ئەڵمانیا و شەش نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button