ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەورەکانی ئەوروپا داوای ئێدەرسن دەکەن

یوڤێنتوس و مانچێستەر یونایتد ئۆفەرەکانیشیان ئامادەکردووە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد و یوڤێنتوس لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ چوونە نێو رکابەری گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئاتاڵانتا دەکەن.

پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵئویکردووەتەوە، مان یونایتد بڕی 50 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی ئێدەرسن، ئەستێرەی ئاتاڵانتا ئامادەکردووە، هەرچەندە یاریزانەک لەلایەن یوڤێنتوسیشەوە داواکراوە.

ئێدەرسن یەکێکە لە باشترین یاریزانانی چەند وەرزی رابردووی سێریا ئەی و بەردەوام لە راداری یانە گەورەکانی ئەوروپادا بووە.

ئاتاڵانتا دەیەوێت گرێبەستی ئێدەرسن نوێبکاتەوە کە لە ساڵی 2027 بەسەردەچێت و گفتوگۆی نێوان هەردوولا دەستیپێکردووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگە ئیتاڵییەکە بێت، ئێدەرسن دەیەوێت لە یانەیەکی پرێمەرلیگ یاریی بکات.

یوڤێنتوس دەمێکە چاودێری ئێدەرسن دەکات، کریستیانۆ جیونتۆلی، بەڕێوەبەری وەرزشی یوڤێنتوس هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەستپێکردووە و لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی کۆبووەتەوە.

ئێدەرسن لەگەڵ تیمەکەی یەکشەممە رووبەڕووی ئینتەر میلانی پێشەنگ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button