
یاریگا –
ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول دانبەوەدا دەنێت، خەو لە چاوەکانی زڕاوە.
ئەمشەو لیڤەرپوول لە ئانفیڵد لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ میوانداری پاریس سانجێرمان دەکات. لیڤەرپوول 0-1 یاریی چوونی بردەوە.
سڵۆت لە پرێس کۆنفڕانسی بەر لە یارییەکە دەڵێت
نابێ خەون ببینیت، دەبێ زۆر خۆت ماندوو بکەیت و بە باشترین شێوە تیمەکەت ئامادە بکەیت، هەوڵدەدەم هەموو یارییەکە ئەم کارە بکەم. کاتێک یارییەکی وەکو هەفتەی رابردوو دەبینیت، پرسیارە قورسەکە ئەوەیە، ئایا خەوت لێدەکەوێت؟ ئەم هەفتەیە هیچ خەونێک نابیم و بە تەواوی سەرنجمان لەسەر یارییەکە داناوە.
رۆژنامەی لیکیپ پێشتر بڵاویکردبووەوە، یاریزانانی پاریس سانجێرمان پێیان وایە، ئاستی لیڤەرپوول لەگەڵ ئاستی ئارسیناڵ و بایرن میونشن هاوسەنگ نییە. ئەمەش بەهۆی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هەرسێ یانەکە لەم وەرزەدا، سڵۆت قسەیەکی جیاوازی لەسەر ئەم بابەتە هەیە
هەندێک دەڵێت ئارسیناڵ و بایرن باشتر بوون، ئەوەی تێبینیم کردبێت، پاریس لە دوو سێ مانگی رابردوودا زۆر بەرەوپێشچووە. لە هەموو شوێنی یاریگا فشار دەکەن و تیمەکە بە تەواوی گۆڕاوە.
پاریس کامڵترین یانەیە رووبەڕووبوومەتەوە تاوەکو ئێستا، بەدڵنیاییەوە یاریمان بەرامبەر ئارسیناڵ، ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی کردووە، بەڵام ئاستی پاریس سانجێرمان بەرزە و کوالێتییەکەی جیاوازە، لەوانەیە دەوڵەمەندترین یانە بێت و خاوەن راهێنەرێکی گەورەن.
براوەی ئەم یارییە رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان کڵەب برووج و ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە.