چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی لیڤەرپوول V پاریس سانجێرمان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سانجێرمان دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمان بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

یاریی چوون لە یاریگای پاریس سانجێرمان، لیڤەرپوول توانی بە تاكە گۆڵێكی هارڤی ئیلیەت یارییەكە بباتەوە و هەنگاوێک لە گەیشتن بە قۆناخی چارەكی كۆتایی نزیک بووەتەوە.

لیڤەرپوول هەرچەندە بە پێشەنگی قۆناخی خول – كۆمەڵەكان خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە بەڵام لەو قۆناخەدا رووبەرووی ركابەرێكی بەهێز كە پاریس سانجێرمانە دەبێتەوە.

یانەكەی پایتەختی فەڕەنسا لە ریزبەندی 15ی قۆناخی خول كۆمەڵەكاندا بوو لە یاریی پاشكۆدا رووبەرووی برێست بووەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 10-0 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.

لەم وەرزەی لیگ وەندا پاریس سانجێرمان 25 یاریی كردووە و لە 20 یاریی براوە بووە و پێنج یاریی یەكسان بووە و هیچ یارییەك نەدۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لیگ وەن دێت و بە جیاوازی چواردە خاڵ لە پێش مارسیلیای دووەمەوەیە.

لە بەرامبەردا رێدز لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 29 یاریی كردووە لە 21 یاریی براوە بووە و حەوت یاریی یەكسان بووە و یەك یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی پازدە خاڵ لە پێش ئارسیناڵی دووەمەوەیە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لیڤەرپوول بە بێ كۆنۆر برادلی، جۆ گۆمێز و تایلەر مۆرتن یاریی دەكات و هەروەها بەشداریكردنی كۆدی خاكپۆ گومانی لەسەرە.

لویس ئێنریكێ بۆ ئەو یارییە سەرجەم یاریزانەكانی لەبەردەستدایە و هیچ پێكانێكی نیە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول

ئالیسن

ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن

گراڤنبێرخ، ماك ئالیستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، دیاز

نونێز

پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان

دۆناروما

حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێندێس

ڤیتینیا، فابیان، نێڤێش

كڤارا، دێمبێلێ، باركۆلا

بابەتی زیاتر

Back to top button