پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V بێنفیكا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بارسێلۆنا میوانداری بێنفیكا دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 20:45 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری بێنفیكا بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
پڕۆفایلی یاری

یاریی رابردوو لە یاریگای بێنفیكا بارسێلۆنا بە تاكە گۆڵێكی رافینیا یارییەكەی بردەوە و هەنگاوێک لە گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو نزیک بووەتەوە.
شەممەی رابردوو بارسێلۆنا بەهۆی كۆچی دوایی كارلۆس مینارۆ پزیشكی تایبەتی یانەكە، یاریی بارسا و ئۆساسونا بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
هەردوو یانە لە قۆناخی خول – كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵدا رووبەرووی یەک بوونەوە و لە یارییەكی پڕ گۆڵدا بارسێلۆنا بە ئەنجامی پێنج بە چوار لە بێنفیكای بردەوە، گۆڵی بردنەوەی بارسێلۆنا رافینیا لە خولەكی 96ی یارییەكەدا كردی.
بێنفیكا لە قۆناخی خولدا لە ریزبەندی 16 بوو بۆ گەیشتن بە قۆناخی شازدە لە یاریی پلەی ئۆفدا رووبەرووی مۆناكۆ بووەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوار بە سێ بردیەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.
لەبەرامبەردا بارسێلۆنا لە هەشت یانەكەی پێشەوە بوو راستەوخۆ خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە و لە ریزبەندی دووەم كۆتایی بە قۆناخی خول كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ هێنا.
لەم وەرزەی لالیگادا بارسێلۆنا 26 یاریی كردووە، لە 18 یاریی براوە بووە، 3 یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت.
بێنفیكا لەم وەرزەی خولی نایابی هۆڵەندیدا لە كۆی 24 یاریی لە 18 یاریی براوە بووە و دوو یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی نایابی پۆرتوگالی دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا لە یاریی چوون لە خولەكەكانی سەرەتای یارییەكەدا پاو كوبارسی بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا و بۆ ئەم یارییە لە تواناكانی ئەو یاریزانە بێبەش دەبێت.
هەروەها بەهۆی پێكانەوە لە تواناكانی تێر شتیگن، مارک بێرناڵ و كریستێنسن بێبەش دەبێت.
بێنفیكا بە بێ ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانەكانی و بە بێ ئانخێل دی ماریا، ئالڤارۆ فێرناندێز، مانۆ، ئەلێكساندەر با و تیاگۆ گۆفیا رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
چێزنی
كۆندێ، ئاراوخۆ، مارتینێز، بالدێ
پێدری، دی یۆنگ
یامال، ئۆلمۆ، رافینیا
لیڤاندۆڤسكی
پێکهاتەی پێشبینیكراوی بێنفیكا
توربن
سانتۆس، ئۆتامێندی، داڵ، سێلڤا
كوچكو، بارێرۆ، ئارسنەس
ئاكتۆركوگلو، پاڤلیدیس، رایدگارد