عێراقگرنگترین

سزایەکەی سەر هاندەرانی زاخۆ بەفەرمی هەڵگیرا

Yariga App

یاریگا –

سزایەکەی سەر یانەی زاخۆ هەڵگیرا و هاندەرانی یانەکە دەتوانن پێنجشەممە بەرامبەر نەفت لەناو یاریگا هانی یانەکەیان بدەن.

لێژنەی پێداچوونەوە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەبارەی تانەکەی یانەی زاخۆ بڕیاریدا سزای سەر هاندەرانی یانەکە لابدات و لە یاریی داهاتوویان لە یاریگای خۆیان دەتوانن لەناو یاریگا ئامادەبن و هانی یانەکەیان بدەن، بەڵام سزای سەر یانەکەی توندتر کرد.

لێژنەی پێداچوونەوە دوای تانەدانی یانەی زاخۆ لە بڕیارێکی لێژنەی تەمبێکاری بڕیاریداوە، یانەی زاخۆ بەهۆی رووداوەکانی یارییەکەی کارەبا بە پێبژاردنی 25 ملیۆن دینار سزا بدات، یانەکە قەرەبووی زیانەکانی ئامێرەکانی گواستنەوەی پەخشی یارییەکە و ژووری ڤار بکاتەوە، کە دوای یارییەکەیان بەرامبەر کارەبا هاندەران هێرشیان کردبووە سەر ژووری ڤار و ناوبژیوانان.

تایبەت بە یاریگا؛ سزایەکەی سەر یانەی زاخۆ هەڵدەگیرێت

لێژنەی پێداچوونەوە هۆشداریی داوەتە یانەی زاخۆ، ئەگەر ئەمجارە رووداوێکی لەوشێوەیە رووبداتەوە، بە توندترین شێوە سزای یانەکە بدات و ئاماژەی بەوەش کردووە، بە رێککەوتنی هەردوولا ئەم بڕیارەیان داوە.

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرایکردبوو، یانەی زاخۆ رۆژی پێنجشەممەی رابردوو تانەی لە بڕیارەکەی لێژنەی تەمبێکاری داوە و سزایەکەی سەر هاندەرانی یانەکە هەڵدەگیرێت.

شەوی پێنجشەممە کاتژمێر 09:15 زاخۆ لە گەڕی بیست و چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی نەفت دەکات، کە زاخۆ بە کۆکردنەوەی 46 خاڵ لە پێشەنگی خولەکە دێت و بە جیاوازی گۆڵ لەپێشەوەی زەوڕای دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button