
یاریگا –
سزایەکەی سەر یانەی زاخۆ هەڵدەگیرێت، هاندەران دەتوانن لە یاریی داهاتوویان بەرامبەر نەفت لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادەبن.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی زاخۆ تانەی لە بڕیای سزادرانەکەی داوە کە بەهۆی رووداوەکانی یاریی بەرامبەر کارەبا، بە ئەنجامدانی یارییەک بەبێ هاندەران و پێبژاردنی 25 ملیۆن دینار پێبژاردن سزادراوە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، رۆژی پێنجشەممە یانەی زاخۆ تانەی لە بڕیارەکەی لێژنەی تەمبێکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داوە و پێشبینی دەکرێت سزایەکەی یانە سپی و سوورپۆشەکە کەم بکرێتەوە، سزای هاندەران لادەبرێت و لە یاریی داهاتوویان بەرامبەر نەفت دەتوانن لەناو یاریگا ئامادەبن، بەڵام سزا داراییەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە.
زاخۆ بەهۆی یارییەکی دوو مانگ لەمەوبەری لە خولی ئەستێرەکانی عێراق سزادرا
ئەمشەو کاتژمێر 21:15 لە گەڕی بیست و سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی کەرخ، هەر لەم هەفتەیە رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 09:15 لە گەڕی بیست و چوارەم میوانداریی نەفت دەکات و پێشبینی دەکرێت سبەی یەکشەممە سزایەکەی سەر هاندەرانی زاخۆ لاببرێت و هاندەران رێگایان پێبدرێت لەو یارییە لەناو یاریگا هانی یانەکەیان بدەن.
زاخۆ لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 22 یاری 45 خاڵی بەدەستهێناوە و لە پێشەنگی خولەکە دێت و دوو خاڵ لە زەوڕای دووەم دوورە.