ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

یاریزانانی بارسێلۆنا بایکۆتی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکه‌ی یارییه‌كه‌ی بێنفیكا دەکەن

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی بارسێلۆنا بڕیاریاندا بایکۆتی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکه‌ی یارییه‌كه‌ی بێنفیكا بكه‌ن ئه‌مه‌ش به‌هۆی كۆچی دوایی پزیشكی یانه‌كه‌یان.

بێنفیکا سبەی سێشەممە لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ده‌بێته‌ میوانی بارسێڵۆنا، ئەمەش دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو لە یاریگای دالۆس لە شاری لیسبۆنی پایتەختی پۆرتوگال تیپه‌ ئیسپانیه‌كه‌ بە ئەنجامی  1-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

کارلۆس مینارۆ رۆژی شه‌ممه‌ چەند کاتژمێرێک پێش یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئۆساسۆنا لە خولی ئیسپانیا کۆچی دوایی کرد و دوای رەزامەندی هەردوو یانە یارییەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.


رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هانزی فلیکی راهێنەری بارسێڵۆنا بەشداری کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە دەکات، دوای ئەوەی له‌لایه‌ن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا پێداگری لێكرا، به‌ڵام هیچ یاریزانێكی یانه‌كه‌ به‌شداری كۆنگره‌كه‌ ناكات.

یاریزانانی بارسێلۆنا و ستافی تەکنیکی بەر لە مەشق و راهێنانەکانی رۆژی یەکشەممە، خولەکێک به‌بێدەنگی وه‌ك ماتەمینی بۆ مینارۆ وه‌ستان.

یەکسانبوون بە هەر ئەنجامێک بارسێڵۆنا سەرده‌کەوێت بۆ قۆناخی داهاتوو، کە تیایدا رووبەڕووی براوەی یارییەکەی نێوان بۆروسیا دۆرتمۆند و لیل دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button