
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد، بۆرنمس، وێستهام یونایتد و ئێڤەرتن بەشداری پرێمەرلیگێکی بچووک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن.
بڕیارە لە کۆتایی یۆلیۆ/تەمموزی داهاتوودا، هەر چوار یانەکەی پرێمەرلیگ لە شارەکانی ئاتڵانتا، نیوجێرسی و چیکاگۆ کۆمەڵێک یاریی لە ژێر ناونیشانی پرێمەرلیگ سیریەسدا بکەن.
هەرچەندە سێ لەو یانانە لە پلەکانی خوار نیوەی ریزبەندییەوە دێن و پێشبینی دابەزینی هیچ لەو یانەنە بۆ چامپیۆنشیپ ناکرێت، بۆیە ئەگەرەکانی شکستهێنانی پاڵەوانیەتییەکە زۆر لاوازە.
رێکخەرانی پاڵەوانیەتییەکە هەوڵی زۆریان بۆ بەشداریپێکردنی ئارسیناڵ و لیڤەرپوولدا، بەڵام پێشبینی دەکرێت هەردوو یانەکە لە هۆنگ کۆنگ و ژاپۆن ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ بکەن.
مانچێستەر یونایتد دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە، گەشتێکی لە مالیزیا و هۆنگ کۆنگ هەیە و پێشبینی دەکرێت، بڕی 10 ملیۆن دۆلار لە گەشتەکە قازانج بکات.
لە هاوینی داهاتوودا، ئەمریکا پێشوازی لە کۆمەڵێک رووداوی گەورەی تۆپی پێ دەکات. مۆندیالی یانەکان لە یۆنیۆ/حوزەیران دەکرێت، هەردوو یانەی چێڵسی و مانچێستەر سیتی ئامادەکاری وەرزی نوێ لە ئەمریکا دەکەن. جیا لەمەش جامی زێڕ لە ئەمریکا و کەنەدا بەڕێوەدەچێت.
خشتەی یارییەکانی پرێمەرلیگ سیریەس
26-07-2025
- ئێڤەرتن V بۆرنمس
- مانچێستەر یونایتد V وێستهام یونایتد
30-07-2025
- وێستهام یونایتد V ئێڤەرتن
- مانچێستەر یونایتد V بۆرنمس
03-08-2025
- بۆرنمس V وێستهام یونایتد
- مانچێستەر یونایتد V ئێڤەرتن