ئیسپانیا

هێرشەکانی کەناڵی فەرمی ریال مەدرید بۆسەر ناوبژیوانانی لالیگا بەردەوامن

"تەنیا لەدژی ریال مەدرید بڕیار دەدەن"

Yariga App

یاریگا –

کەناڵی فەرمی ریال مەدرید جارێکی دیکە هێرشدەکاتە سەر ناوبژیوانانی لالیگا.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 27ـی لالیگا میوانداری رایۆ ڤاییکانۆی کرد و 2-1 یارییەکەی بردەوە. کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر دوو گۆڵەکەیان کرد.

بەڵام هەر لە سەرەتای یارییەکە فلۆریان لیخوێنی بەرگریکاری رایۆ ڤاییکانۆ  لە پشتەوە لێدانێکی توندی لە قاچی ڤینیسیۆس جونیۆر دا، بەڵام ناوبژیوان لێدانی سزای هەژمار نەکرد.

پێگەی Archivo VAR کە تایبەتە بە شیکارییەکانی ڤار، شیکاری بۆ رووداوەکە کردووە، بەڕای پێگەکە ناوبژیوان لێدانێکی سزای دروستی بۆ ریال مەدرید هەژمار نەکردووە، چونکە فلۆریان بەڕوونی و زۆر بەتوندی لە ڤینی دەدات.

کەناڵی فەرمی ریال مەدریدیش لەسەر رووداوەکە بێدەنگ نەبووە، پاش یارییەکە هێرشیان کردووەتە سەر ناوبژیوان و دەڵێن؛ ئەگەر کاماڤینگا یان چوامێنی بەوشێوەیە لە یاریزانێک بدات راستەوخۆ ناوبژیوان لێدانی سزا لەدژی ریال مەدرید هەژمار دەکات. بەڵام کاتێک بابەتەکە دێتە سەر بەرژەوەندی ریال مەدرید خۆیان بێدەنگ دەکەن و ڤاریش بەشداریی رووداوەکە ناکات.

بێگومان ئەمە جاری یەکەم نییە، بەدرێژایی ئەم وەرزە ریال مەدرید لە بڕیارەکانی ناوبژیوان ناڕازییە، لەرێگەی کەناڵی فەرمی خۆی، بەردوام فشار لە ناوبژیوانانی خولەکە دروست دەکات و سەرۆکی لالیگا و زۆرێک لە یانەکانی لالیگای لەخۆی تووڕە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button