ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی ئەڵمانی دەیەوێت هاوینی داهاتوو ئاردا گولەر بباتە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی دەیەوێت هاوینی داهاتوو ئاردا گولەر یاریزانی لاوی ریال مەدرید بگوازێتەوە ریزەکانی.

فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئاردا گولەر یاریزانی لاوی تورکی دەکات، کە ئێستا ئەو یاریزانە 20 ساڵانە لە ریال مەدرید ئاسوودە نییە و دەرفەتی یاریکردنی بەگوێرەی پێویست پێنادرێت.

پلێتینبێرگ کە پەیامنێری کەناڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانیایە، ئاشکرایکردووە یانە ئەڵمانییەکە ئاردا گولەری خستووەتە نێو لیستی یاریزانە دڵخوازەکانی بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو بە خواستن بیگوازێتەوە یانەکەی، کە پێشتریش ریال مەدرید ئەزموونی سەرکەوتووی لە بەڕێکردنی دانی کارڤاخال و ئەشرەف حەکیمی بۆ یانەکانی بۆندسلیگا هەبووە.

گولەر کە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە کرد، لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا هەزار و 82 خولەک یاریی کردووە و سێ گۆڵی بە درێسی لۆس بلانکۆس کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button