ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی هەموو ژمارەیەکی پێوانەیی خەرجی یاریزانان دەشکێنێت

راپۆرتێکی نوێی یوێفا ژمارە گەورەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی لە ساڵی رابردوودا، گرانترین پێکهاتەی لە مێژوودا پێکهێناوە، ئەمەش بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’.

یوێفا لە راپۆرتێکی پڕ زانیاریدا روونیکردووەتەوە، تێچووی پێکهاتەی چێڵسی وەرزی رابردووی چێڵسی گەیشتووەتە 1.8 ملیار یۆرۆ و ژمارەی پێوانەیی ریال مەدریدی شکاند، کە لە ساڵی 2020 بەبڕی 1.44 ملیار دۆلار تۆمارکرابوو.

پێکهاتەی یانەکانی چێڵسی، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ لە سەرووی یەک ملیار دۆلارەوەیە، کەچی یانەکانی لیڤەرپوول، تۆتنهام، ئاستۆن ڤیلا، نیوکاسڵ و وێستهام لە ریزبەندەکەدان، بەڵام تێچووەکەیان نەگەیشتووەتە یەک ملیار دۆلار.

هێزی دارایی پرێمەرلیگ زۆر بەرزە و 60%ی 10 پلەی زۆرترین خەرجییەکان لە پرێمەرلیگ یاریی دەکەن، چوار یانەکەی دیکەش بریتین لە ئینتەر میلان، یوڤێنتوس، ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان.

پێشبینی دەکرێت لە هاوینی داهاتوودا خەرجییەکان زیاتر ببنەوە، بەوپێیەی لە هاوینی رابردوودا 20 یانەکەی ریزبەندەکە زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلاریان خەرجکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button