ئه‌ڵمانیاگرنگترین

نوێترین زانیاریی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی بایرن

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرێبەستی جۆشوا كیمیچ ئەستێرەی ئەڵمانی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ دەكاتەوە.

كیمیچ لە هاوینی ساڵی 2015 لە ریزەكانی شتوتگارتەوە بە بەهای 8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد.

گرێبەستەكەی كیمیچی تەمەن 30 ساڵان لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، بایرن میونشن و جۆشوا كیمیچ لەسەر سەرجەم بەڵگەنامەكان رێككەوتن و گرێبەستەكەی تاوەكو 2029نوێ دەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، چاوەڕوان دەكرێت بەمزوانە كیمیچ واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەكەی لەگەڵ بایرن میونشن بكات.

رۆمانۆ ئەوەشی خستووەتە روو، كیمیچ هەرگیز لە گفتۆگۆكردن لەگەڵ هیچ یانەیەكی دیكەدا پێشنەكەوتووە و هەمیشە خواستی مانەوەی لە بایرن هەبووە.

كیمیچ لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاوە چاودێری دەكرا و لە سەرووی هەموویانەوە بارسێلۆنا بە راهێنەرایەتیكردنی هانزی فلیک لە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە ئەڵمانیەكەدا بوو.

جۆشوا كیمیچ لەم وەرزەدا بەشداری لە 37 یاریی كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و 10گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button