ئیتاڵیاگرنگترین

لاوتارۆ بووە خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی ئینتەرمیلان

Yariga App

لاوتارۆ مارتینێز ئەستێرە و کاپتنی یانەی ئینتەرمیلان بەفەرمی بووە گۆڵکاری مێژوویی ئینتەر لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

لاوتارۆ شەوی رابردوو یەکێک لە دوو گۆڵەکەی ئینتەری تۆمارکرد لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر فێینۆرد. بەو گۆڵەش گەیشت بە 18هەمین گۆڵی خۆی و ژمارە پێوانەییەکەی ساندرۆ مازۆلای شکاند کە بە 17 گۆڵ گۆڵکاری مێژوویی بوو.

لاوتارۆ دوای یارییەکە وتی

شانازی بەو ژمارەیەوە دەکەم و هەرگیز بیرم لەوە نەکردبووەوە رۆژێک ببمە گۆڵکاری یانەکە لەم خولەدا. سوپاسی ئینتەر، هاندەران و خێزانەکەم دەکەم بۆ پشتیوانیان.

ناوبراو سەبارەت بە داهاتووشی لەگەڵ یانەکە وتی

من ئامادەم هەموو تەمەنم لە ئینتەر بەسەربەرم و لێرە واز لە یاریکردن بهێنم.

یاری گەڕانەوەی ئینتەر رۆژی سێ شەممەی داهاتوو دەبێت لە یاریگای فێینۆرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button