ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئالیسن بەیکەر: باشترین ئاستی کاروانی وەرزشیم پێشکەشکرد

جاڵجاڵۆکەکەی لیڤەرپوول دڵخۆشە

Yariga App

یاریگا –

ئالیسن بەیکەر، گۆڵپارێزی لیڤەرپوول لە یاریی شەوی رابردوودا، یەکێک لە باشترین ئاستەکانی کاروانی وەرزشی خۆی پێشکەشکرد.

گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، ئاستێکی نموونەیی پێشکەشکرد و بەدرێژایی یارییەکە، رێگری لە 9 تۆپ کرد و پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەکەی کرد، سەرەڕای فشارێکی گەورەی پاریس بەدرێژایی یارییەکە.

بەدرێژایی یارییەکە، پاریس سانجێرمان 27 شووتی ئاڕاستەی گۆڵی لیڤەرپوول کرد، کەچی لیڤەرپوول تەنیا دوو شووتی کرد و ئەمەش جیاوازی ئاستی هەردوو یانەکە دەخاتەڕوو.

ئالیسن لە دوای یارییەکە بە کەناڵی TNT Sportsی راگەیاند

لەوانەیە ئەمە باشترین ئاستی ژیانم بووبێت، بەر لە یارییەکە راهێنەری پێی گوتین، یارییەکی قورس چاوەڕێمان دەکات، چونکە پاریس سانجێرمان بە تۆپەوە زۆر باشە و پێی گوتین، ئامادەبن بۆ ئازارچەشتن. دەمانزانی چی چاوەڕێمان دەکات و زۆر خۆمان ماندووکرد.

چەندین دەرفەتمان لەدەستدا، هەندێکجار یاریزانان 1 بەرامبەر 1 (1V1) دەمانەوە، بەڵام نەیتوانی گۆڵ بکەن. ئاستی بەکۆمەڵی یانەکە، ئەرکی ئێمە ئاسان دەکات. لە کۆتاییدا هارڤی ‘ئیلیەت’ دەرکەوت و گۆڵەکەی کرد، چیرۆکێکی زۆر شکۆدارە بۆ ئێمە و شەوێکی زۆر خۆش بوو.

لیڤەرپوول لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە پرێمەرلیگ بەرامبەر ساوسامتن یاریی دەکات و سێشەممە لە ئانفیڵد لە یاریی گەڕانەوە میوانداری پاریس دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button