گرنگترینمۆندیالی 2026

لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 بۆیەکەمجار لە مێژووی تۆپی پێدا نەریتێکی نوێ دادەهێنرێت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 بۆیەکەمجار لە مێژووی تۆپی پێ نەریتێکی نوێ دادەهێنرێت، لاسایی تۆپی پێی ئەمریکی دەکرێتەوە.

جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بە سپۆنسەرەکانی فیفای راگەیاندووە، لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 لە پشووی نێوان هەردوو گێم ئاهەنگ و نمایشی سەرنجڕاکێش دەکرێن، هاوشێوەی ئاهەنگەکانی سوپەر بۆڵ، لە یاریی کۆتایی مۆندیالیش نمایش و ئاهەنگی جیاواز ساز دەکرێن.

سوپەر بۆڵ کە یاریی کۆتایی خولی تۆپی پێی ئەمریکییە و ساڵانە لە مانگی فێبرایەر بەڕێوە دەچێت، لە پشووی نێوان هەردوو گێمی یارییەکە گۆرانی و ئاهەنگی جیاواز دەگوترێت، هەر ساڵێک گۆرانیبێژێکی بەناوبانگ گۆرانی دەڵێت و نمایشی سەرنجڕاکێش رێکدەخرێن.

The 2022 Super Bowl halftime show was an homage to Dr. Dre.

یاریی کۆتایی مۆندیالی وابڕیارە لە یاریگای مێتلایف لە نیوجێرسی بەڕێوە بچێت، کە مۆندیالی داهاتوو لە وڵاتانی مەکسیک و کەنەدا و ئەمریکا بەڕێوە دەچێت و ساڵانێکی زۆرە گۆرانی و ئاهەنگ و نمایشی پشووی نێوان گێمەکان لە تۆپی پێی ئەمریکی بووەتە نەریت و داهاتێکی خەیاڵی پێ کۆدەکرێتەوە.

لەم ساڵانەی دواییدا هەریەکە لە شاکیر خانمە گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی، جێنیفەر لۆپێز و لەیدی گاگا خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی بەشداریی نمایش و ئاهەنگەکانی سوپەر بۆڵیان کردووە، تەنانەت ئەمساڵ هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و لیۆنێل مێسی ئامادە بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button