چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی بێنفیكا V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی لووتكەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگدا بێنفیكا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان بێنفیكا لە یاریگای دا لوزی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو یانە لە قۆناخی خول – كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵدا رووبەرووی یەک بوونەوە و لە یارییەكی پڕ گۆڵدا بارسێلۆنا بە ئەنجامی پێنج بە چوار لە بێنفیكای بردەوە، گۆڵی بردنەوەی بارسێلۆنا رافینیا لە خولەكی 96ی یارییەكەدا كردی.

بێنفیكا لە قۆناخی خولدا لە ریزبەندی 16 بوو بۆ گەیشتن بە قۆناخی شازدە لە یاریی پلەی ئۆفدا رووبەرووی مۆناكۆ بووەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوار بە سێ بردیەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.

لەبەرامبەردا بارسێلۆنا لە هەشت یانەكەی پێشەوە بوو راستەوخۆ خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە و لە ریزبەندی دووەم كۆتایی بە قۆناخی خول كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ هێنا.

بێنفیكا لەم وەرزەی خولی نایابی هۆڵەندیدا لە كۆی 23 یاریی لە 17 یاریی براوە بووە و دوو یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی نایابی پۆرتوگالی دێت.

لەم وەرزەی لالیگادا بارسێلۆنا 26 یاریی كردووە، لە 18 یاریی براوە بووە، 3 یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بێنفیكا بە بێ ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانەكانی و بە بێ ئانخێل دی ماریا، فلۆرێنتینۆ لویس، مانۆ، ئەلێكساندەر با و تیاگۆ گۆفیا رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا یانە كاتالۆنییەكە بە بێ تێر شتیگن، مارک بێرناڵ و ئاندریاس كریستێنسن رووبەرووی بێنفێكا دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی بێنفیكا

توربن

كارێراس، ئۆتامێندی، ئاراوخۆ، سێلڤا

كوچكو، لویس، ئارسنەس

ئاكتۆركوگلو، پاڤلیدیس، رایدگارد

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

چێزنی

كۆندێ، كوبارسی، مارتینێز، بالدێ

پێدری، دی یۆنگ

یامال، ئۆلمۆ، رافینیا

لیڤاندۆڤسكی

بابەتی زیاتر

Back to top button