ئینگلتەراگرنگترین

ئامۆریم ئامانجە دوورمەوداکەی مان یونایتدی دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد جامی یەکێتی ئینگلتەرایشی لەدەستچوو کاتێک ئەمشەو لە قۆناخی پێجی پاڵەوانێتیەکە لەسەردەستی فوڵهام کرایە دەرەوە دوای یەکسانبوونیا 1-1 و پەنابردنیان بۆ لێدانە یەکلاکەرەوەکان.

تاکە هیوایەک لەم وەرزە بۆ تیمەکەی ئامۆریم مابێتەوە یۆرۆپالیگە کە گەشتووەتە قۆناخی 16 بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال سۆسیداد. لەکاتێکدا لە پرێمەرلیگ هیچ هیوایەکی بۆ پاڵەوانێتیە ئەوروپیە گەورەکانی وەرزی داهاتوو نەماوە بەوپێیەی بە 33 خاڵەوە لە پلەی 14 دەبینرێت و 13 خاڵی بۆ پێگەی کۆنفرانسلیگ دوورە.

دوای کرانەدەرەوەیان، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە مکوڕی خۆی پیشاندا لەسەر ئامانجەکانی و وتی

ئامانجی دوورمەودای ئێمە پرێمەرلیگە. نازانم ئەوە چەند کاتی دەوێ، بەڵام ئامانجی سەرەکییمانە. ئێستاش گرنگ نییە چی روودەدات، ئێمە هەر بەرەوپێشەوە دەڕوانین.

یاریی داهاتووی مان یونایتد پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە کاتێک بۆ یاریی چوونی قۆناخی 16ی یۆرۆپالیگ روودەکەنە ئیسپانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال سۆسیداد.

لە هەفتەکانی رابردوودا سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لە ئەگەری دوورخستنەوەی ئامۆریم کرد تەنانەت بە بڕی ئەو قەرەبووەشی کە دەکەوێتە سەر یانەکەی.

بڕی ئەو قەرەبووە ماددیانەی دەکەوێتە سەر مانچێستە یونایتد لە باری دوورخستنەوەی ئامۆریم

بابەتی زیاتر

Back to top button