ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهسعوودیەگرنگترین
میتۆما لە یانەیەکی سعوودی نزیکبووەتەوە
ئیتر ئەستێرە لاوەکانیش روو لە سعوودیە دەکەن

یاریگا –
هیلالی سعوودی بە فەرمی چووەتە نێو رکابەرییەکانی بەدەستهێنانی واژۆی کاورۆ میتۆمای ژاپۆنی.
لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا، ناوی میتۆما بە پەیوەندیکردن بە نەسڕی سعوودی بەسترابووەوە، بەڵام لە کۆتاییدا برایتن رەتیکردەوە دەستبەرداری تواناکانی میتۆما ببێت، کەچی نەسڕ لە جیاتی میتۆما، گرێبەستی لەگەڵ جۆن دوران، هێرشبەری ئاستۆن ڤیلا واژۆکرد.
پێگەی Somosfananticos بڵاویکردووەتەوە، هیلال بە جیدی بیر لە گواستنەوەی میتۆما دەکاتەوە و ئامادەیە ئۆفەرێکی گرانبەهای پێشکەش بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەکە بێت، برایتن ئامادەیە بە گەیشتنی ئۆفەرێکی گونجاو، دەستبەرداری ئەستێرە ژاپۆنییەکە ببێت.
میتۆما لەم وەرزەدا 30 یاریی لەگەڵ برایتن کردووە، خاوەنی هەشت گۆڵ و سێ ئەسیستە.