ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێشبینییەکانی ئۆپتا؛ لیڤەرپوول دەتوانێت ئەم وەرزە سیانە بەدەست بهێنێت؟

ئۆپتا بە پشتبەستن بە سوپەر کۆمپیوتەرەکەی وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لە یەکلاکردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ نزیکبووەتەوە، گەیشتووەتە یاریی کۆتایی جامی کاراباو و لە چامپیۆنزلیگیش گەیشتووەتە قۆناخی 16، ئێستا هاندەرانی یانەکە دەپرسن ئایا رێدز دەتوانێت ئەم وەرزە سیانە بەدەست بهێنێت؟

لە پرێمەرلیگ دوای تێپەڕبوونی 28 گەڕ، لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و 13 خاڵ بەپێش ئارسیناڵی دووەم کەوتووە، بەگوێرەی کۆمپیوتەرە زیرەکەکەی ئاژانسی ئۆپتا چانسی پاڵەوانبوونی رێدز لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 98.8% دەبێت، واتە رێدز بە رێژەیەکی زۆر نازناوەکەی مسۆگەر کردووە، کە لیڤەرپوول بەبێ ئاوڕدانەوە لە ئەنجامەکانی گەنەرز پێویستی بەوەیە 88 خاڵ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بەفەرمی ببێتە پاڵەوان.

لە جامی خولی ئینگلیزی ناسراو بە جامی کاراباو، لیڤەرپوول گەیشتووەتە یاریی کۆتایی رۆژی 16ـی ئەم مانگە لە یاریگای وێمبلی رووبەڕووی نیوکاسڵ یونایتد دەبێتەوە، کە بەگوێرەی سوپەر کۆمپیوتەرەکەی ئۆپتا چانسی بردنەوەی لیڤەرپوول لەو یارییە دەگاتە ٪70، کە وەرزی رابردووش رێدز ئەو جامەی بەدەستهێنا و بە 10 نازناو خاوەنی زۆرترین جامی کاراباوە لە مێژوودا.

لە چامپیۆنزلیگ، دۆخی لیڤەرپوول تەواو جیاوازە و ئەرکی قورسترە، لیڤەرپوول لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە، رێدز کە بە پلەی یەکەم لە قۆناخی خول سەرکەوت و گەیشتە قۆناخی 16، بەگوێرەی سوپەرکۆمپیوتەرەکەی ئۆپتا رێژەی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی دەگاتە ٪59 و چانسی سەرکەوتنی رێدز بۆ قۆناخی پێش کۆتایی دەگاتە ٪50 سو ئەگەری گەیشتنیشی بۆ یاریی کۆتایی ٪30ـیە، چانسی پاڵەوانبوونیشی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەگاتە ٪18.

بابەتی زیاتر

Back to top button