ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

كێ باڵۆن دۆر ده‌باته‌وه‌؟ ناوی به‌ربژێره‌كان ئاشكرا دەکرێن

Yariga App

یاریگا –

بردنەوەی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر بۆ باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2025 لە ئێستاوە ركاربه‌رییه‌كه‌ دەستی پێكردووه‌ کردووە و چه‌ند یاریزانێكیش بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ربژێرن.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ و گۆڵکاری پرێمه‌رلیگ و کیلیان ئێمباپێ گۆڵکاری یانەی ریال مەدرید، بوونەتە دیارترین پاڵێوراو بۆ ئەوەی لە قۆناخی کۆتایی پێشبڕکێی بردنه‌وه‌ی تۆپی ئاڵتونی بکەن.

رۆژنامە ئیسپانییەکە لیستێکی 10 یاریزانی بڵاوکردووته‌وه‌، كه‌ محەمەد سەڵاح و کیلیان ئێمباپێ، له‌ سه‌رووی لیسته‌كه‌ن و به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ بێت ئه‌م دوو یاریزانه‌ نزیكترین ركابه‌رن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌.


به‌پێی لیسته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، محه‌مه‌د سه‌ڵاح پلەی یەکەم دێت، دوای ئەویش کیلیان ئێمباپێ، رافینهای بەڕازیلی و لامین یاماڵی ئیسپانی و رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی کە یاریزانی بارسێلۆنان به‌دوای یه‌ك پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌میان گرتووه‌.

لە پلەی شەشەمیش ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی ده‌بینرێت کە ساڵی رابردوو خەڵاتی تۆپی زێڕینی بۆ سوودی رۆدری یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی لەدەستدا.

جود بێلینگهامی ئینگلیز لە پلەی حەوفته‌مه‌، پێش هاری کەینی یاریزانی بارین میونشن کەوتووە، فلۆریەن ویرتزی ئەڵمانی لە پلەی نۆیەمدایە و جەمال موسیالاش لە پلەی دەیەم دێت.

محەمەد سەڵاح لەم وه‌رزه‌ 2024-2025 ژمارەیەکی سەرسوڕهێنەری تۆماركردووه‌،كه‌ له‌ 28 یاری پرێمەرلیگدا 25 گۆڵ و 17 ئەسیستی هه‌یه‌،، ئەمەش وایکردووه‌ ببێتە پاڵێوراو.

رۆژنامەی مارکا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سەلاح پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی تۆپی ئاڵتونی، ئەو لە رێگەی بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگدایە، لەگەڵ تیپەکەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەسەر ئاستی تاکەکەسی بەشداریی لە 52 گۆڵدا کردووە، بە تۆمارکردنی 30 گۆڵ و 22 ئەسیست لە 39 یارییدا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی چانسی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی زیاتر بێت گرنگه‌ لیڤه‌رپوول له‌پاڵ نازناوی پڕێمه‌رلیگ نازناوی چامپیۆنزلیگیش بباته‌وه‌

لە بەرامبەردا کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەی ڕیال مەدریدی ژمارەیەکی گه‌وره‌ی هەیە، بەو پێیەی لە خولی ئیسپانیا 17 گۆڵ و 3 ئەسیستی، هه‌یه‌ لە چامپیۆنزلیگ 7 گۆڵ و 2 ئەسیستی لە 8 یاریدا کردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button